وه‌زیره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی عیراق ئازاد كرا‌و دۆسییه‌كانی داخرا
رافع عیساوی
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق، رافع عیساوی، وه‌زیری پێشووتری دارایی عیراقی ئازاد كرد و هه‌موو دۆسیه و سكاڵاكانی داخست كه له‌دژی به‌رز كرابونه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2020، ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه دادگای تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا، لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ رافع عیساوی، وه‌زیری پێشووتری دارایی عیراق ته‌واو كردوه.
عیساوی كه تۆمه‌تبار كرابوو به تێوه‌گلانی له تیرۆر، دوای گه‌ڕانه‌وی بۆ عیراق، خۆی راده‌ستی دادگا كرد، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه تاكه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره، وته‌ی تۆمه‌تبارێك بووه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا عیساوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه، دادگای ره‌سافه بڕیاری ئازادكردنی عیساوی داوه و دۆسیه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخستووه.
AM:09:27:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت