تاتلیساس و خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی
وێستگه نیوزـ
ئیبراهیم تاتلیساس، گۆرانبێژی به‌ناوبانگی توركیا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دووركه‌وتنه‌وه، به‌مدواییه ده‌ركه‌وته‌وه، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی هه‌مووانی سه‌رسام كرد.
میدیاكانی توركیا دیمه‌نه‌كانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی تاتلیساسیان وه‌ك بۆمبێك بڵاوكرده‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 26 ساڵدا بینرا و ده‌وترێت خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ئیپمراتۆری توركیایه.
تاتڵیساس و گوڵچین كاراكایا-ی خۆشه‌ویستی له شاری بۆدروم-ی باشوری خۆرئاوای توركیا ده‌ركه‌وتن كه بۆ گه‌شت و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان رویان له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و شاره كردبوو.
میدیاكانی تورکیا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر كاراكایا و چۆنێتی دروستبوونی عه‌شقه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تاتڵیساس ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام هه‌ندێك له میدیاكان وا باسیان كردووه كه ئیمپراتۆر "خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی خۆی دۆزییوه‌ته‌وه".
ئیبراهیم تاتڵیساس ته‌مه‌نی 68 ساڵه و حه‌وت منداڵ و نۆ نه‌وه‌ی هه‌یه و نازانرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشه‌ویسته نوێیه‌ی به‌نیازی هاوسه‌رگیرییه یان نا.
PM:11:04:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 8352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت