به‌وێنه‌و ڤیدیۆ..منداڵێکی عیراقی له نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمیدا تۆپ تۆپێن ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازی له‌و منداڵه كرد له تووشی شێرپه‌نجه بوه‌و داوای دیداری مسته‌فا كازمی كردبوو.
مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باری ته‌ندروستی چه‌ند منداڵێكی عیراقی پرسی بوو كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بون ، له‌سه‌ردانێكیشدا بۆ نه‌خۆشخانه كازمی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌سه‌ر كردبوه‌وه .
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ومنداڵانه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا خوازیاربوو به دیداری سه‌رۆك وه‌زیران شادبێت ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خواستی ئه‌و منداڵه‌ی هێنایه‌دی و له نوسینگه‌كه‌ی خۆی پێشوازی له منداڵه‌و خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
كازمی تۆپێكی كرده دیاری بۆ منداڵه‌كه‌و ئه‌ویش له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا كه‌وته یاری و تۆپ تۆپێن .
كازمی له‌و دیداره‌دا باسی له دابین كردنی چاودێری ته‌ندروستی شیاو بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان كرد ، به‌لاَم جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌حه‌دای راسته‌قینه و گه‌وره‌تر له نه‌خۆشی ته‌حه‌دا كردنی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌رێوه‌بردنه، چونكه به‌و كاره ده‌توانین نه‌وه‌ی داهاتوومان بپارێزین.
PM:10:06:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت