وەزارەتی کارەبا خشتەی کەمکردنەوەی مووچەی بڵاوکردەوە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی کارەبا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە، خشتەیەکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی خشتەکە، رێژەی بڕینی مووچە، بەگوێرەی زۆریی مووچەکە دەبێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له دوێنێ شه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2020، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكردووه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكراوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا دابه‌ش بكرێن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی 21ی ئه‌م مانگه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ئه‌نجامدا ئه‌ویش به بڕینی سه‌دا 21ی مووچه‌ی كۆی مووچه خۆران و بڕینی سه‌دا 50ی پله باڵاكان. ئه‌مه‌ش وه‌ك راگه‌یه‌ندرا ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه و لەبەردابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆیه.
PM:01:31:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت