په‌رستاره رووته‌كه‌ی كۆرۆنا كارێكی باشتری ده‌ستكه‌وت
وێسگه نیوزـ
نادیا زۆكۆڤای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، خانمه په‌رستارێكی روسی بوو كه به جلی ژێره‌وه به‌هانای توشبوانی كۆرۆناوه ده‌چوو، به‌هۆی وێنه‌كانییه‌وه نادیا له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا، دوای بێكاربونیشی بۆ ماوه‌یه‌ك، ئۆفه‌رێكی باشتری بۆ كرا.
سایتی میرۆری بەریتانی وێنه‌كانی زۆكۆڤای له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه جلی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ردایه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تولا له روسیا خزمه‌تی توشبوه‌كان ده‌كات.
بڵابونه‌وه‌ی وێنه‌كان وایكرد به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و په‌رستاره گه‌نجه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كارێكی باشتری دۆزییه‌وه.
دوای له‌سه‌ركارلابردنی، کۆمپانیایەکی نمایش‌کردنی جل و بەرگ به‌ناوی " ZASPORT" هەڵی کارکردنیان بە موچەیەکی زۆر زیادتر پێداوە و بەهۆی ئەو وێنانە و کارکردنی بەوشێوەیە زۆكۆڤا ناوبانگێکی زۆری بۆخۆی پەیداکرد و هەموان پێیان وایە دورخستنه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی، هه‌ڵه بووه.
PM:11:13:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 211536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت