سێڵفییه‌ك له‌گه‌ڵ COVID19
وێستگه نیوزـ
گروپێك لە كچان و خانمانی پارێزگای دیاله هه‌ڵمه‌تێكی خۆپارێزی و وشیاركردنه‌وه‌یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه‌یان ده‌سپێكرد.
ئه‌و گروپه كچه‌ی پارێزگای دیاله هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ناوناوه (ده‌مامكی عیراقی) و به‌ناو بازاڕ و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن تا دووربن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاسیا قه‌یسی، یه‌كێك له‌و كچانه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كردوه و رایگه‌یاندوه كه دوای دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كان، سێڵفییه‌كیش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گرن كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه قبوڵ ده‌كه‌ن و ده‌مامك و ده‌ستكێشه‌كان به‌كارده‌هێنن.
PM:12:45:17/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت