كچه‌كانی تیك تۆك ده‌درێنه دادگا
وێستگه نیوزـ
دادگای ئابوریی میسر یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی بۆ دادگایی كردنی پێنج كچ ساز ده‌كات، كچه‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ كه پێشێلی به‌ها و بنه‌ماكانی خێزانیان كردوه.
دوان له‌و كچانه به‌ناوه‌كانی حه‌نین حسام و مه‌وه‌ده ئه‌دهه‌م له‌گه‌ڵ سێ كچی دیكه‌دا تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی له ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك گرته‌ی ڤیدیۆیی دوور له به‌ها خێزانییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بڕیاریشە دووشەممەی داهاتوو ببرێنە بەردەم دادگای ئابوریی میسر.
كچه‌كان تۆمه‌تباریشن به‌وه‌ی به‌شدارن له هه‌وڵی كوڕان بۆ قۆرغكردنی كچانی دیكه له په‌خشی راسته‌وخۆدا ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، چونكه له‌پای ناردنی هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی پاره وه‌رده‌گرن.
تۆمه‌تێكی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌م كچانه، كچه هه‌رزه‌كاره‌كانی تر هان ده‌ده‌ن ڤیدیۆی هاوشێوه‌ی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه و به ده‌یان شێوه‌ی نابه‌جێ هه‌وڵی زیادكردنی ژماره‌ی بینه‌ران و فۆڵوه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن.
PM:06:59:14/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت