مه‌رجان كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
شه‌هلا سافی زه‌میر، ناسراو به مه‌رجان، كۆچی دوایی كرد، مه‌رجان یه‌كێكه له ناوداترین خانمه ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی ئێرانی كه به نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
مه‌رجان له ساڵی 1948 له‌دایكبووه و دوای روخانی رژێمی شای ئێران، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌ڵی نه‌كردوه و هه‌رچۆنێك بێت چوه‌ته ئه‌مریكا و له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ولایه‌تی لۆس ئه‌نجلس كۆچی دوایی كرد.
مه‌رجان له ساڵی 1969 ده‌ستی به‌كاری گۆرانی وتن و كاری سینه‌مایی كردوه و له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌هۆی گۆرانیی "نیشتمان" گێچه‌ڵی پێكرا و ساڵی 1982ش به‌هۆی پشتیوانیكردن له موجاهدینی خه‌لق سوپای پاسداران دوو ساڵ زیندانیی كرد و هه‌شت مانگیش له زیندانیی تاكه كه‌سیدا بوو.
دوای ئازادكردنی له زیندان و كۆتایی هاتنی ماوه‌ی زیندانیی هاوسه‌ره‌كه‌ی، مه‌رجان چووه ئیمارات و له‌وێ په‌یوه‌ندیی به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه كرد و له ساڵی 2001 ئه‌مریكا مافی مانه‌وه‌ی پێ به‌خشی.
PM:07:18:07/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت