جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، توشبوویەکی دیکە کۆرۆنا کە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە لە نەخۆشخانەی شههید تاهیر عهلى والى بهگ گیانى لهدهستداوە.
د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمشەو توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانییە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک بوو لە نەخۆشخانەی شههید تاهیر عهلى والى بهگ خرابوو ژێرچاودێری پزیشکییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 20 توشبوو، هەروەها تەندروستی بەشێک لە توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ناجێگیرە.
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن.
PM:10:32:06/06/2020
ئهم بابهته 3468
جار خوێنراوهتهوه