ئەو كەسانەی بەكۆرۆنا دەمرن لە چ كاتێكدا كەسوكاریان دەتوانن سەردانی گۆڕەكانیان بكەن؟


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، لەڕووی زانستییەوە كەسوكاریان دەتوانن وەك هەر مردوویەكی دیكە لە دوای سێ رۆژ سەردانیان بكەن.

تائێستا لەكوردستان چەند كەسێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و پشكی شێریش بەر دانیشتوانی شاری سلێمانی كەوتووە، دوای گیان لەدەستدانی ئەو كەسانەش بەئامادەبوونی نوێنەری چەند لایەنێكی پەیوەندیدار و كەسی نزیكیان لەگۆڕستان نوێژی مردوویان لەسەر دەكرێت و لەمەراسیمێكی تایبەت بەخاك دەسپێردرێن.

سەبارەت بەوەی كەسوكاری ئەو كەسانە چەند رۆژ دوای گیانلەدەستدانیان دەتوانن سەردانیان بكەن لەگۆڕستان، عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن لەڕووی زانستییەوە كەسوكاری دەتوانن وەك هەر مردوویەكی ئاسایی دوای سێ رۆژ لەكۆچكردنیان سەردانیان بكەن، بەڵام دەبێت پێشتر لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە، چونكە ئەو كەسانە لەگۆڕستانە نوێیەی سلێمانی بەخاك سپێردراون و شوێنە دادەخرێت، لەكاتی سەردانیشیان زۆر لەگۆڕەكە نزیك نەبنەوە.  


PM:03:40:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو