پارتی چۆن له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه په‌یجه‌كانی "ده‌زگای زانیاری" به‌داخستندا؟
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند كه تیمی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی داوایان له فه‌یسبوك كردووه كه ئه‌و په‌یجه كوردییانه دابخات كه هێرشیان كردۆته سه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند سەدان پەیج و ئەکاونتی ساختەی داخستووە کە سەرچاوەکانیان هەرێمی کوردستان بووە.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به‌وێستگه نیوزی ووت، پێش ئه‌وه‌ی فه‌یسبوك ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه دابخات، نامه‌یه‌كی فه‌ڕمی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێگه‌یشتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان لۆبی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، لۆبییه‌كی فراوانی دژ به‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه ئه‌نجامداوه‌و هه‌روه‌ها چه‌ندین فۆرمی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌و په‌یجانه له‌رێگه‌ی لایه‌نگرانییه‌وه پێشكه‌شی كۆمپانیای فه‌یسبوك كردووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتیشی"پارتی له سكاڵاكانبدا كه له‌رێگه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، دژی ئه‌و په‌یجانه وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه بووه قه‌ناعه‌ت به‌فه‌یسبوك بكه‌ن كه‌په‌یجه‌كان دژی پرنسیپه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمپانیای فه‌یسبوك یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یجانه سپارد به كۆمپانیای گرافیکا تاوه‌كو چاودێری ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه بكات كه سه‌رجه‌میان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه چالاكبوون. دوای پێشه‌كه‌شكردنی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیاكه بۆ فه‌یسبوك سه‌ره‌نجام 324 پەیج و 71 ئەکاونت و 5 گروپی فەیسبوک و 31 ئەکاونتی ئنستگرامی ساختە له‌هه‌رێمی كوردستان داخران.
دوێنێ ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبوك بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا هاتووه" ئەو پەیج و ئەکاونتانەی فەیسبوک دایخستوون، پشتیوانی کرابوون لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوسەرۆکەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ڕەخنەگرتن لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبەرەکانی لە بنەماڵەی بارزانی".
كۆرمپانیای گرافیكا گرافیکا دەشڵێت فەیسبوک بەر لەوەی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دابخات لیستێکی لە بارەیانەوە دابوو بە کۆمپانیاکەیان تاوەکو توێژینەوەی سەربەخۆی لەسەریان بکات.
پاشان چەندان نمونەی ئەو پەیج و ئەکاونتەی بە وێنە پـیشانداوە. نمونەش دەهێنێتەوە کە چۆن هەندێکیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتردا کاریان کردووە.
هه‌روه‌ها لێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە "ئەو پەیج و ئەکاونتانە گریدرابوون بە کەسانێک کە پەیوەندیـیان بە دەزگای زانیاریـیەوە هەبووە."
كۆمپانیاكه ده‌شڵێت "بەهای نزیکەی 270 هەزار دۆلار خەرج کراوە بۆ ڕیکلامی پـۆستەکانیان و زۆربەی بە دۆلاری ئەمەریکایی دراون."
بەپـێی فەیسبوک پەیجەکان کە بە زمانی کوردی و عەرەبی بوون، نزیکەی 4.4 ملیۆن فۆڵۆیان هەبووە، گروپەکانیش نزیکەی 160 ئەکاونت پەیوەندیـیان پـێوە کردوون. و ئەکاونتەکانی ئنستگرامیش نزیکەی 22600 فۆڵۆیان هەبووە.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته كاردانه‌وه‌كان له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستی پێكرد، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس كه‌مال چۆمانی له‌وباره‌یه‌وه له‌پۆستێكیدا ده‌ڵێت "ئەو دەزگایەی ریسێرچەکەی کردوە بۆ داخستنی پەیجەکانی لاهوڕ تاڵەبانی، ناوی گرافیکایە و لە نیو یۆڕکە و ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. ئەوە تەواوی زانیارییەکانە... ئەوە سکانداڵە بەڕاستی، فەیسبوک بەڕەسمیی ئەوەی راگەیاندوە کە لاهوڕ شێخ جەنگی لەپشت ئەو پەیجانەوەیە. ئەوە سکانداڵێکی گەورەیە بە راستیی. ئەوەی لاهوڕ تاڵەبانیی دەتوانێ بیکا، ئەوەیە هەر لەڕێی هەمان کۆمپانیاوە داوابکا پەیجەکانی دیش دابخرێن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه "گرنگترین شت لاهوڕ تاڵەبانی بیکا، دەبێ لەڕیی تیمەکەیەوە داوا لەو کۆمپانیایە و فەیسبوک بکات کە هەمان شت لەسەر پەیجەکانی مەسڕور بارزانیی و پاراستن و پارتیی و حیزبەکانی دی بکات. هەروەها ئێمەش دەبێ داوابکەین، هەروەک من کردومە لە تویتەرەوە.".
ئیحسان واڵزی، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ییسبوك ده‌ڵێت: شوکر یەکێک نیم لەو 4.4 ملیون فۆڵۆوەرەی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی داخراون و ئەو ملیۆنان فۆڵۆوەرەی ئەو پەیج و ئەکاونتانەیش هێشتا دانەخراون.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی "نوخشه‌ی داخستن لە هەموو پەیج و ئەکاونتەکانی دیکەش بێت. بەڵام لەوەش باشتر ئەوەیە خۆمان بایکۆتیان بکەین. ئەگەر بمانەوێت هیچ پڕوشکێکی گەوجاندنمان بەرنەکەوێت، با لانی کەم خۆمان لەم جۆرە میدیایە بەدوور بگرین. هی هەر حیزب و کەسایەتی و لایەنێک بن. میدیا گشتییەکانی دیکەمان کەمیان میزاجی کوردەواری و مرۆڤەواری تێک نەداوین، ئەوانیشی بێنە سەر".
PM:03:19:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 39680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت