"لە هەر سەبەتەیەکی خۆراكی هه‌ژاران كە حكومەت دابەشی كردوە 20 دۆلار دیار نەماوە"

‌كاروان گەزنەیی

وێستگه‌ نیوز ـ
كاروان گه‌زنه‌یی، پەرلەمانتاری یه‌كێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەو 200 هەزار سەبەتەی خۆراكەی كە حكومەت بەسەر كەمدەرامەتان و هەژاراندا دابەشی كردوە لە هەر سەبەتەیەكیان 20 دۆلار دیار نەماوە.


كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەر سەبەتەیەكی خۆراكی كە مانگی رابردوو دەستیكرد بەدابەشكردنی بەسەر كەمدەرامەتان و هەژاراندا 20 دۆلاری دیار نییە، بەوپێیەی بەهای هەر سەبەتەیەك 51 دۆلاره‌".

كاروان گه‌زنه‌یی وتیشی: "حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو كە 200 هەزار سەبەتەی خۆراكی بەسەر كەمدەرامەتان و هەژاراندا دابەشدەكات، كە بەهای هەر سەبەتەیەك 51 دۆلار دەبێت، بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوتووە تەنها 31 دۆلار بۆئەم سەبەتانە خەرجكراوە، بەمپێیەش لە هەر سەبەتەیەك 20 دۆلار دیار نییە".

ئه‌وه‌شی زیاد كرد: بەم پێیە بێت بەلێكدانێكی بیركاریانە ئەگەر 200 هه‌زار لێكدانی 20 دۆلاری بكەی ئەوا بڕی چوار ملیۆن دۆلار لەو برە پارەیە دیار نەماوە.

كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌: سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ له‌ به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدایه‌ و به‌نیازه‌ له‌و رووه‌وه‌ داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانیش بكات.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رایگه‌یاند، له‌ كه‌مپینی "پێكه‌وه‌ به‌هێزترین" 17 ملیۆن دۆلار له‌ لایه‌ن بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌درێته‌ خۆراك و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.



PM:12:09:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت