به‌ڤیدیۆ..پۆلیسی ئه‌مریكا له خۆپیشانده‌ران هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئه‌مریكا روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌رێكی به‌ته‌مه‌نی ئاشیتخواز بوونه‌وه و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان پاڵی پێوه‌نا و خستی به‌پشتدا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پیاوه پیره‌كه به‌ده‌مامكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ خۆپارێزی له ڤایرسی كۆرۆنا له‌ده‌می كردوه و به‌هێمنی له پۆلیسێكی ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پۆلیسه‌كه پاڵی پێوه ده‌نێت، ئه‌ویش ده‌كه‌وێت سه‌ری ده‌دات به زه‌ویدا و خوێنی لێ دێت.
میدكانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكردوه كه روداوه‌كه له شاری نیویۆرك رویداوه و پیاوه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 75 ساڵه، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش به‌رپرسانی ئه‌مریكا دوو پۆلیسیان تۆمه‌تبار كرد و 57ی دیكه‌شیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابرد.
AM:11:53:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت