سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد
شێخ نوری شێخ ره‌زا به‌رزنجی
وێستگە نیوز ـ
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ-ی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2020، ئه‌ندازیار شێخ نوری شێخ ره‌زا به‌رزنجی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و سه‌رۆكی یانه‌ی رۆژ بۆ وه‌رزشی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
شێخ نوری كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی بوو، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ بوو له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژه‌وه خزمه‌تی به كه‌مئه‌ندامان ده‌كرد.
هــ. ر
AM:11:29:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت