دوو توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوو توشبوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمار كراون.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، دوو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە گه‌رمیان دەستنیشانکران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان توشبوه‌كان پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 9 ساڵه و ھەردووکیان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون دانیشتوی گەڕەکی شەھیدانی قەزای کەلارن
تائێستا له هه‌رێمی كوردستات 1089 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 18 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه و 444ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:11:52:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت