وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 43 توشبوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی تۆمار كراون.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، 43 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكرد كه توشبوه‌كان 28 پیاو و 13 ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنجن و چوار توشبوو بەرکەتوی توشبووانی پێشوون و توشبوانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و دانیشتوی ئه‌م ناوچانه‌ی سلێمانین:
دوو توشبوو دانیشتوی ناحیەی بازیان.
دوو توشبوو دانیشتوی ھەڵەبجەی تازە.
یەك توشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك توشبوو دانیشتی ناحیەی چوارتا.
یەك توشبوو دانیشتوی قەزای سەیدسادق.
سی و شەش دانیشتوی ناو شاری سلێمانی
تائێستا له هه‌رێمی كوردستات 1087 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 18 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه و 444ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:10:09:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه