وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 29 توشبوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆمار كراون.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، 29 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ده‌شڵێت كه توشبوه‌كان پێنج پیاو و 9 ئافرەت و سێ کچی گەنج و 12 منداڵن، دوو توشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و توشبوانی دیکە ھەموویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشوون و ھەموویان دانیشتوی ناو گەڕەکە جیاوازەکانی شاری هەولێرن.
تائێستا له هه‌رێمی كوردستات 1044 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 18 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه و 444ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:09:17:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوه‌ته‌وه