به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی نوری مالیكی به كۆرۆنا بڵاوده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی نوری مالیكیی به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌درۆخسته‌وه كه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوببوه‌وه.
له هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق باس له‌وه كرابوو كه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتر به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش نوسینگه‌ی ناوبراو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا نوسینگه‌ی مالیكی ده‌ڵێت "پڕوپاگه‌نده‌كه درۆیه، هه‌واڵی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراویش چه‌كی ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مایه‌پووچ بوون و رقیان له نوری مالیكیه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا نوسینگه‌ی مالیكی به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت "ئه‌وانه ناتوانن روبه‌ڕوو ببنه‌وه و جگه‌له بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ هیچی تریان پێ ناكرێت".
PM:08:51:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 8116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت