نرخی نه‌وت زیادی كرد و 42 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوز
نرخی بەرمیلێک نەوتی برینتی پێوانه‌یی گەیشتە سەروو 42 دۆلار، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمار كرا كه زیاتر لە دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك زیادی كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 42 دۆلار و 13 سه‌نت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئه‌مریكشا بە 38 دۆلار و 88 سه‌نا مامەڵەی پێوەکرا.
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆببنەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بده‌ن كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت له‌سه‌ری رێككه‌وتبون.
بەپێی سەرۆکی بەشی کاڵا ستراتیژییەکانی بانکی تۆرۆنتۆ دۆمینیۆن بانک، ئەگەری زۆرە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ ماوەی مانگێک یان دوو مانگ درێژبکرێتەوە.
لە دوایین رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بڕیاردرا هەر یەک لە رووسیا و سعودیە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل لە ئاستی رۆژانەیان کەمبکرێتەوە، سعودیەش رایگەیاندووە ملیۆنێک بەرمیلی دیکەی بەدەر لەو بڕە کەمکردووتەوە و داواشی لە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس کردووە ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێبکەن و پابەندی رێكکەوتنەکە بن.
PM:05:40:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت