بەرپرسێکی یەکگرتوو: پێویستە رژێمەکان پەند لە دۆخی ئێستای ئەمریکا وەربگرن


وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کوشتنی بە ناحەقی هاوڵاتییەکی رەشپێست، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای بەچۆکدا هێنا، کە نزیکەی سەدەیەکە گەورەترین زلهێزی جیهانە و پێویستە رژێمەکانیش پەند لە دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە وەربگرن.

هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەمریکا نزیکەی یەک سەدەیە یەکەم سوپەر پاوەری جیھانە، لەژێر کارگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاردانەوەکانی کوشتنی بەناھەقی ھاوڵاتیەکی رەشپێستی ولاتەکەدا ھاتوە بەچۆکدا".

پەیوەست بە کاریگەری ئەو روداوانەش کە لە ئەمریکا رودەدەن، ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو دەڵێت، "پێویستە رژێمە دەسەلاتدارەکانی جیھان دەرس وپەندی لێوەربگرن..!!".


PM:02:52:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو