عێراق.. دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات


وێستگەنیوز-

هەردو بانکی رافیدەین و رەشید کە دو بانکی حکومین رایانگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی خستوەتەسەر هەژماری بانکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، لە رێگەی ئەلیکترۆنی "ماستەر کارد" دەست بەدابەشکردنی مووچە وەزارەتی پەروەردە و پیشەسازی کراوە.

هەردو بانکی رافیدەین و رەشید لە دو راگەیەنراوی جیادا رایانگەیاندوە، داوا لە فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و پیشەسازی دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی لقەکانی بانک لە پارێزگاکانیاندا بکەن یان لە رێگەی ئەلیکترۆنی "ماستەر کارد"، پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت داهاتی  بۆ نیوە دابەزیوە، بەڵام بە سود وەرگرتن لە پارەی یەدەگی نەختینەیی و قەرزکردنی ناوخۆیی توانیویەتی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.


AM:09:54:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 169228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت