77 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 77 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، ٧٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، 40 پیاو و 25 ئافرەت و 3 كچی گەنج و 3 كوڕی گەنج و 6 منداڵ، 21 تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و 56 تووشبووەكەی دیكە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
 شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.



PM:10:59:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت