سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە تۆماركران

‌ پارێزگای هەڵەبجە

وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە تۆماركران كە دانیشتووی ناحیەی خورماڵن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانكران، پیاوێك تەمەن ٤٩ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٤٦ ساڵ و منداڵێك تەمەن ٧ ساڵ، پیاوەكە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەكە بەركەوتووی هەمان تووشبووە، هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

ماوەی زیاتر لەمانگێكە هیچ تووشبوویەكی نوێی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە تۆمار نەكرابوو.




PM:10:17:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو