پێنج تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو پیاو تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٥ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٤ و ١١ ساڵان، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بەھار شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەران شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی باداوە شاری هەولێر.


PM:09:41:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت