وێنەی پیرەمێردێكی خۆپارێز لەكۆرۆنا دەنگدانەوەی لێكەوتەوە


وێستگە نیوز-

وێنەی پیرەمێردێك كە دەیەوێت لەڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی بپارێزێت لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كاردانەوەی لێكەوتۆتەوە و دەستخۆشی لێدەكرێت.

ئەو وێنەیە لەلایەن فۆتۆگرافەر ناسیح عەلی خەیات لەشاری سلێمانی گیراوە و تێدا دەركەوتووە پیرەمێردێك كە لەسەر مقەبایەكی بەكارتۆن دروستكراوە تەنها سفرەی سەفەری دەفرۆشێت، بەڵام پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بووە و دەمامك و دەستكێشی بەكارهێناوە بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا.

لەو بارەیەوە توانا ئەمین، نووسەر و چیرۆكنوس  لەفەیسبووكی خۆی وێنەی ئەو پیرەمێردەی داناوە و نووسیویەتی "هەموو سفرە سەفەرییەكانت بایی پارەی دەسكێش و ماسكەكەتە، كەچی خۆت پاراستووە... ئەمەی تۆ بەنەخوێنەواریی خۆتەوە كردوتە پێی دەڵێن ھۆشیاری، بەوەش گەنجێكی دەرچوی زانكۆ دەڵێ فشەیەو لەفەیسبوك جوێن بەقوربانیانی كۆرۆنا دەدات، دەوترێت نەوەیەكی عەنتیكە..
لەجیهاندا نەبووە خەڵك جوێن بەقوربانی و مردویەك بدات، كە لەبەدبەختی خۆی توشی كۆرۆنا بووە! 

لەم هەفتەیەدا زۆرترین ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركرا و ئێستا پێنج نەخۆشخانە لەشاری سلێمانی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا تەرخانكراون.




PM:09:13:04/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 4748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو