حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەگەرمیان تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حەوت كەسی دیكە لە گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە سێ پیاو، سێ ئافرەت و كچێكی 18 ساڵن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، كە سێ ئافرەتی تەمەن 44، 38 و 20 ساڵ و سێ پیاوی تەمەن 35، 30 و 30 ساڵ و كچێكی گەنجی تەمەن 18 ساڵن، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون".

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، دوو لە تووشبووەكان دانیشتووی گەڕەكی بنگرد و سێ تووشبوویان دانیشتووی گەڕەكی شەھیدانی قەزای كەلارن، دوو تووشبووەكەی دیكەش دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆن لە قەزای كفری.


PM:08:03:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو