فڕۆكەكانی توركیا ناوچەی بەرواری باڵا بۆردومان دەكەن


وێستگە نیوز- دهۆك

كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەی بەروارییان كرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ژمارەیەك فڕۆكەی سەربازی توركیا هەردوو ناوچەی (گەلی دێرا و بێشیلێ)یان لەناوچەی  بەرواری باڵای سەر بەناحیەی كانی ماسی لە سنوری قەزای ئامێدی لەباكوری رۆژهەڵاتی شاری دهۆك بۆردومان كرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

بەپێی وێنەكانی پەیامنێری وێستگە نیوز، ئەو ناوچانەی بۆردومان كراون شوێنی ئاوەدانییە، پێشتریش فڕۆكەكانی توركیا چەند جارێك ئەو ناوچانەیان بۆردومان كردووە.


PM:05:12:04/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت