حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر راگەیەندرا
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حەوت كەسی دیكە لەشاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی كوێستان شاری ھەولێر.
شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی ھەولێری نوێ شاری هەولێر.
PM:04:55:04/06/2020
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت