زانیاری نوێ سەبارەت بەڕێككەوتنی هەولێر و بەغداد ئاشكرا دەكرێت

‌هۆشیار عەبدوڵا

وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت رێككەوتنێكی هاوسەنگ لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێم بێتا ئاراوە و ئەوانیش چاودێری رێككەوتنەكە دەكەن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، لە لیژنەی دارایی دەیانەوێ بە ناوەڕۆكی نامەكەی وەزیری دارایی عێراق كە هەرێم بە فەرمی ناوەرۆكەكەی پەسەند كردووە، رێكەوتنێكی هاوسەنگ لە نێوان هەردوو حكومەتی هەولێر و بەغداد بێتە ئاراوە، بۆیە ئەوان چاودێری ئەوە دەكەن كە ئەو رێكەوتنە بە زوویی بكرێ و كۆتایی ئەم مانگە پشكی هەرێم بێ هیچ گرفتێك بنێردرێ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ‫رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ سەبارەت بە نەوت و داهات دەتوانێت سەرەتایەكی باش بێت بۆ دوركەوتنەوە لەو تاوان و هەڵە كوشندانەی لە سیاسەتی نەوتی هەرێمدا لە رابردودا ئەنجامدراون، ‫لیژنەی دارایی بۆ تێپەراندنی قەیرانی دارایی هاوكاری حكومەتی عێراق دەبێت، بە ناچاری رێگە دەدات قەرزی دەرەكیش بكات تەنها بۆ ئەوەی قەیرانەكە تێپەرێنرێ، هەرێمیش ئەگەر نەوت و داهات رادەست بكات و لەناوخۆ چاكسازی لە لیستی موچەكاندا بكات، دەتوانێت قەیرانەكە تێپەرێنێت.


PM:04:43:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 9228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو