قایمقامی هه‌ولێر: قۆناغی داهاتوومان خۆپارێزییه دژی كۆرۆنا
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، "هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییانه، دوای بڕیاری ئاسانكاری له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان له هه‌ولێر، قۆناغی داهاتوومان خۆپارێزییه، ده‌بێت هاوڵاتی خۆپارێزی بكات و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات، ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنێت، هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خه‌ین و شۆفێری تاكسی غه‌رامه ده‌كرێت".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ئێمە پێشتریش رامانگه‌یاند له‌و كاته‌ی حاڵه‌ته‌كان تۆمار نه‌ده‌كران، ماوه‌یه‌ك له ماوه‌كان بۆ سیازده رۆژ هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كرا، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌ر ئەو كاته‌ش رامانگه‌یاند كه‌وا مه‌ترسی كۆرۆنا هه‌ر ماوه و هیچ كاتێك باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه كه ئه‌و ڤایڕه‌سه یاخود مه‌ترسییه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتووه، هاوشێوه‌ی هه‌موو جیهان ئێمه له‌شاری هه‌ولێر كه ئێستا قسه ده‌كه‌م نه‌خۆشمان هه‌یه، نه‌خۆشه‌كان هه‌مووی توشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ن، ئاشكرابوون له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌ی كه رۆژانه ده‌كرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاخود له‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتینن، یان ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كانی تری عیراقیش دێن، ئه‌وه‌ی له بازگه‌كانیش كه دێت بۆ شاری هه‌ولێر، سامپڵی لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكنینی بۆ بكرێت جاری وا هه‌بووه حاڵه‌تی تێدا تۆماركراوه له‌وانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ده‌شڵێت: "بارودۆخی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئارام نییه له‌و رووه‌وه، حاڵه‌ته‌كان زیاد بوون و مردن ده‌ستیپێكردووه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا بارودۆخه‌كه ئارام نییه و ئێمه له قۆناغێكی مه‌ترسیدارین، بۆیه به‌ڕاستی هاوڵاتی پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، ئه‌گه‌ر هاوڵاتی بێ باكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه بكات ئه‌وه به‌ڕاستی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌بینه‌وه".
ده‌رباره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی پابه‌ند نابێت، به‌ڕاستی هه‌ر كاتێك كه هاوڵاتی پابه‌ند بوو به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی تووشبووان كه‌م ده‌بێته‌وه و حاڵه‌ته‌كان كه‌متر تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام كه هاوڵاتی پابه‌ند نه‌بێت، مه‌ترسییه‌كه لێره‌دایه ئێمه بۆیه به به‌رده‌وامی بانگه‌وازه‌كانمان بۆ هاوڵاتییان ئه‌وه‌یه تكایان لێده‌كه‌ین كه‌وا پابه‌ندبن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه قۆناغێكی مه‌ترسیدار، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییان هۆكارێكی تر، گه‌شتی هاوڵاتییانه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له شارێك بۆ شاره‌كانی تر، بۆیه پێویسته له هه‌موو بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر كه توندترین رێ و شوێن بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا له شاره‌كانی تری عیراق دێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له كاتێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا په‌یڕەوده‌كرا، چۆن هاوڵاتییانی تر له به‌غدا و پارێزگاكانی تره‌وه توانیوییانه بێنه ناو پارێزگاكانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا هه‌ولێر؟ له وه‌ڵامدا قایمقامی هه‌ولێر وتی: "به‌ته‌واوه‌تی دانه‌خرابوون، ناتوانین له‌سه‌دا سه‌د ده‌رگاكان هه‌مووی دابخرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كه‌س هه‌یه خه‌ڵكی هه‌ولێره و كارمه‌نده له به‌غدا ئه‌رك و كاری له به‌غدایه و یان له شاره‌كانی تری عیراق و كوردستانه، بۆیه ناكرێت رێگری له كه‌سێك بكه‌یت بێته‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه له ژێر چه‌ند پشكنینێكی پزیشكی یاخود ئه‌و رێنماییه پزیشكییانه‌ی كه له بازگه‌كانیش هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی كه ده‌گیرێته‌به‌ر له بازگه‌كان، به‌و شێوه‌یه داخل ده‌بێت، ئه‌گینا هیچ كه‌سێك بێ پشكنینێكی پزیشكی و دوور له‌چاوی تیمه پزیشكییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یتوانیووه داخلی شاری هه‌ولێر ببێت".
قایمقامی هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئێمه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی هه‌موو شاره‌وانییه‌كان و لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و لیژنانه‌ی كه رۆژانه كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین، بۆ بازاڕه‌كان، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك لێی كۆده‌بێته‌وه، بۆ دڵنیابوونمان له‌وه‌ی كه‌وا هاوڵاتی به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه له به‌یانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر رێنمایی جێبه‌جێنه‌كرێت شوێنه‌كه سزاده‌درێت و شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و سزای دارایی ده‌درێت، بۆیه ئێمه له رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه به‌دواداچوونی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو شوێنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا هاوڵاتی ناچار بكه‌ین رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌و سزایانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه، سزای داخستنی شوێنه‌كانه، هه‌روه‌ها سزای پێبژاردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه، سزای ماددی و پێبژاردنییان بۆ ده‌كه‌ین، به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی قایمقامیه‌ته‌كه ده‌رده‌چێت بۆ شوێنێك كه سه‌رپێچییه و لیژنه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".
قایمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسانكاری كرا، ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به باشترین شێوه جێبه‌جێكرا باسی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئێمه سوپاسی هاوڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه سه‌ره‌ڕای كه‌می هێزه‌كان كه له‌سه‌ر شه‌قامن، ئه‌مجاره له قۆناغی یه‌كه‌م به‌و رێژه زۆره هێزه‌كانیشمان دابه‌ش نه‌كردبوو، به‌ڵام هاوڵاتییان به رێژه‌یه‌كی به‌رز پابه‌ند بوون شه‌قام و بازاڕه‌كان به‌ته‌واوه‌تی چۆڵ بوون، شاری هه‌ولێر به‌ڕاستی سه‌لماندییان كه خه‌مخۆرن، بۆیه زۆر زۆر سوپاسییان ده‌كه‌ین، سه‌لماندییان كه‌وا له خه‌می شاره‌كه‌یاندان و له خه‌می هاوڵاتییاندان، بۆیه ئێمه هیوادارین كه‌وا زیاتر پابه‌ند بن، كه‌وا بگه‌ینه قۆناغێكی ئارام و بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌وا مه‌ترسی ئه‌و ڤایڕه‌سه نامێنێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها به حكومه‌ت ناكرێت به‌ڕاستی، پێویسته هاوڵاتیانیش پابه‌ند بن".
سه‌باره‌ت به هۆكاری كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان سه‌ره‌ڕای بوونی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 6/6، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆ كه هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌بوون، هه‌ڵسه‌نگاندن كرا، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كردیان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی به پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دا، ئێمه‌ش له پارێزگای هه‌ولێر و له ژووری ئۆپراسێونی پارێزگای هه‌ولێر به باشمانزانی كه‌وا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وامی به كار و كاسبییان بده‌ن، و ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ئه‌و ڤایرۆسه بوونی نییه، یاخو خه‌ڵك هانبدات كه پێشێلی ئه‌و رێنماییانه بكه‌ن ئه‌وا داواكاری گشتی داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات، به‌پێی یاسا ئه‌وانه سزا ده‌ده‌رێن كه خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، بۆیه ئێمه به پێویستمانزانی وه‌ك ژووری ئۆپراسێونی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ژێر چوارچێوه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه دانراون، بۆ هاوڵاتییان و ئێمه‌ش تیمه‌كانمان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان دانراوه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن".
قایمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌هۆكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ دا له دوایین جاردا، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیاڕه ده‌رچوو، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرا له تووشبوون به ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، به‌ڕاستی ئه‌و ژماره‌یه هه‌موو لایه‌كمانی توشی شوك كرد، كه له شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی لێی تۆمار كرا كه 101 حاڵه‌ت بوو، ئه‌وه به‌ڕاستی هیچ كه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌كرد، كه ئه ژماره‌یه به‌و رێژه‌یه تۆمار بكرێت، ئه‌وه وایكرد حكومه‌ت ناچار بێت ئه‌و بڕیاره ده‌ربكات، ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند كاتژمێرێكیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی پێویست بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه بكرێت، چونكه له پێشبینی كه‌سدانه‌بوو تۆماركردنی ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته".
قایمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پلانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه له قۆناغی خۆپارێزیداین، هاوڵاتی ئه‌ركی قورسه، هاوڵاتی ده‌بێت خۆی بپارێزێت، پێشتر كه له قۆناغه‌كانی تری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، حكومه‌ت ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی بپارێزێت، به‌ڵام كه هاوڵاتی رێگه‌ی پێدرا بێته ده‌ره‌وه، بۆ سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی خۆی ئه‌وا هاوڵاتیش ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌ر و ئیلتیزاماتی له‌سه‌ره، ئێمه لە قۆناغی خۆپارێزیداین، شۆفێری ته‌كسی ده‌بێت رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات، خاوه‌نی ماركێت و نانه‌واخانه و ئه‌و شوێنه گشتییانه و نۆرینگه‌ی پزیشكی و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاوڵاتییان ده‌چنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه، ده‌بێت پابه‌ند بێت به رێنماییه‌كان و ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن".
"ئه‌و شوێنانە داده‌خه‌ین كه پابه‌ند نابن، شۆفێری ته‌كسی غه‌رامه ده‌كرێت، پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بن و ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێنه‌كه‌ن، قۆناغی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هاوڵاتی به‌شداربێت له خۆپارێزی و هاوڵاتی ده‌بێت هه‌موو ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێبكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه كه‌وا هه‌ر هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌ك كرا و ئاسانكاری كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووریش وا ده‌خوازێت، حكومه‌ته گه‌وره‌كانیش به‌ڕاستی ناتوانن به‌و ماوه زۆره كه‌ره‌نتینی هاوڵاتییان بكه‌ن، یاخود بازاڕه‌كانییان رابگرن و كارگه‌كانییان رابگرن ئه‌وه به‌ڕاستی شتێكی زه‌حمه‌ته، ئێستا سه‌ره‌ڕای مانی ئه‌و ڤایڕه‌سه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری وڵاتان شوێنه گشتییه‌كانییان كردۆته‌وه"، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وای وت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێشبینی ده‌كه‌ن له حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ژماره‌ی توشبووان جارێكی تر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێته‌وه؟ قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتی، حكومه‌ت هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ڵام هیچ پێشنیازێكمان نه‌كردووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه وه‌ك ژووری ئۆپراسێونی پارێزگای هه‌ولێر، ئێمه زۆر له خه‌می هاوڵاتییانداین به‌تایبه‌ت چینی كاسبكار، هه‌موو هه‌وڵێكیشمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان بتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌وا پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و جێبه‌جێیبكه‌ن، هاوكاری تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن، هاوكاری هێزه‌كانی ناوخۆ بن، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه".
ده‌شڵێت: "ئێمه هه‌موو هه‌وڵمان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان ئه‌وه بووه كه‌وا پابه‌ندبن و هیچ پێشنیازێكیشمان نه‌كردووه تا ئێستا، به‌ڵام واقعی حال ته‌حه‌كوم به‌و بڕیاره ده‌كات، ئێمه نازانیین به‌یانی چ روو ده‌دات، بڕیاره‌كانیش كه وه‌زاره‌نی ناوخۆ ده‌ریده‌كات له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌و بڕیارانه ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام ئێمه هیچ كاتێك ئه‌وه ناخوازین كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانمان له‌لایه و ته‌ندروستی هاوڵاتییانیش له هه‌موو شتێك گرنگتره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
هــ. ر
PM:12:17:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت