لە راپەڕین پێنج تووشبوی دیکەی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی‌ تەندروستی‌ راپەڕین، پێنج توشبوی‌ دیکەی‌ کۆرۆنای‌ راگەیاند کە دوانیان ستافی‌ تەندروستین.


لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی‌ تەندروستی‌ راپەڕین رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.

ئەوەشی راگەیاندووە: توشبوەکان دوو ئافرەتن یەکێکیان تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتوی گەرەکی چۆمانە لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، ئەوەی‌ دیکەیان ئافرەتیکی تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی راپەرینە لە شاری‌ رانیە، لەگەڵ دوو منداڵی‌ تەمەنی 11 و پێنج ساڵ کە دانیشتوی گەڕەکی نەورۆزن لە رانیە، منداڵی توشبوەکانی دوێنێن.

سەبارەت بە توشبوی‌ پێنجەم، پیاوێک تەمەنی 37 ساڵە دانیشتوی گەرەکی ماردین لە رانیە.

راگەیاندنی‌ تەندروستی‌ راپەڕین ئاماژەی‌ بەوەکردوە، دوان لە توشبوەکان ستافی تەندروستین.

به‌ تۆماركردنی ئه‌م پێنج حاڵه‌ته‌ نوێیه‌ تا ئێستال له‌ هه‌رێمی كوردستان 910 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ك له‌و ژماره‌یه‌ 441 كه‌سیان چاكبوونه‌وه‌و 17 كه‌سیش گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

هــ. ر


AM:11:54:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو