په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ندێك لایه‌ن پرسی كۆرۆنایان به سیاسی كردووه
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شكست به حكومه‌تی هه‌رێم بهێنن، له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا پرسی كۆرۆنایان به سیاسی كردوه.
سەوسەن محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، رایگه‌یاند: "لەم هەفتەیەدا بەقەدەر چەند مانگی رابردوو هاوڵاتیانی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هەندێ ئیدارە و پارێزگا بەگرنگییەوە لەو پەتایەیان نەڕوانی و دەرگایان واڵا کرد بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکانی تر داخلی سنورەکانیان بن، بێ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "بەداخەوە هەندێ کەس بابەتەکەیان بە سیاسی کرد و کۆمەڵە خەڵکێکیش تا ئێستاش باوەڕیان بەو پەتایە نییە و وا بیر دەکەنەوە کە ئەم پەتایە دروستکراوی حکومەتە بۆ ئەوەی خۆی لەبەرپرسیاریەتی مووچەدان بدزێتەوە".
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "هەندێ لایەنیش بۆ ئەوەی شکست بەهەوڵەکانی حکومەت بێنن، هەست بەبەرپرسیاریەتی ناکەن لەسنوری دەسەڵاتی خۆیان و بابەتەکەیان بەتەواوی بە سیاسی کردووە، بۆیە ئەو بەرپرسیاریەتیە سەرەتا دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی کە خەڵکیان هان دەدا پابەند نەبن بەڕێنماییەکان".
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 905 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 441 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 15 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
AM:10:13:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت