لێكۆڵینه‌وه له ته‌قه‌كردن له باره‌گایه‌كی پارتی ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن ماتۆڕسوارێكه‌وه ته‌قه له ناوچه‌ی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، قایمقامی قه‌زای كفری رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
جەلال نوری، قایمقامی قەزای كفری به میدیاكانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه: لە لایەن ماتۆڕسوارێكەوە لە قەزای كفری تەقە لەبارەگای ناوچەی پارتی كراوە.
وتیشی: "هیچ زیانێگی گیانی بەدواوەوە نەبووەو گوللــەكان لەدیواری بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان داوە".
جەختیكردەوە: لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پێكردوەو گەڕان بەدوای ئەو ماتۆڕ سوارە كە مەبەستی ئاژاوەگێری بووە دەستی پێكردوە.
قایمقامی قەزای كفری ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان لەقەزاكە بەڕێوەدەچێت، هێزە ئەمنیەكان بەوپەڕی گیانی بەرپرسیاریەتیەوە دۆخی ئەمنی خۆپیشاندانەكەیان پاراستووە، بەڵام ئەمشەو ژمارەیەك لەخۆپیشاندەران راگیراون، ئەویش بۆ كەمتر لەسەعاتێك، دیارە تەنها بۆ ئەوەبووە كەدۆخی خۆپیشاندانەكە بەشێوەیەكی تر نەچێت، دواتر ئەوانەی راگیراون، چوونەتەوە بۆ ناو خۆپیشاندانەكە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو كه‌ریم عه‌لی، نوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه له‌ناو قه‌زای كفری خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌دواداچوونیان كرد و ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌رده‌خه‌ن به ماتۆڕ به شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه، ئامانجیان دیار نییه، داواكاری و به‌یاننامه‌شیان نییه.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: په‌یوه‌ندییان به چالاكانی مه‌ده‌نیه‌وه كردووه له قه‌زای كفری، ئه‌وان هیچ ئاگاداری خۆپیشاندان نین، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه دیار نییه داواكاری چییه و بۆچی مه‌به‌ستێك دێته سه‌ر شه‌قام.
دوای راگه‌یاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ، له شاره‌كانی سلێمانی، قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و رانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ كاسبكاران دژی بڕیاره‌كه گردبوونه‌وه و دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان ده‌كرێت، به‌ڵام پابه‌ندی به رێنماییه‌كان ده‌بێت زیاد ببێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئێواره‌ی دوێنێ له شاره‌كانی هه‌رێم جگه له پارێزگای دهۆك، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا.
AM:08:53:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت