كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری چاڵدێران به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ كوژرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆلبەرێکی دیکەی كورد لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چاڵدێران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.


بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چاڵدێران وێڕای پشتراست کردنەوەی هەواڵەكه‌، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی به‌ سەجاد دالایی میلان، خەڵکی گوندی (مسجدلوو) راگەیاندووه‌.

ئەو کۆڵبەرە لە نزیکەوە و بە بێ ئاگادارکردنەوە دراوەته‌ بەر دەستڕێژی گوللـە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

به‌پێی ئاماره‌كان لە ماوەی مانگی ئایاری ئەمساڵ، 12 کۆڵبەر کوژراون و 24 کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە 91.5٪ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان بووه‌.

هــ. ر


AM:08:24:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو