پارێزگاری دهۆك: رەوشی تەندروستی دهۆك بەهۆی كۆرۆناوە خراپە

‌فەرهاد ئەتروشی

وێستسگە نیوز-
فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك رایدەگەیەنێت، رەوشی تەندروستی پارێزگاكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خراپە.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەوشی تەندروستی پارێزگاكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خراپە و ژمارەی تووشبوان لەهەڵكشاندایە و وتی "سەرچاوەیەك بەشێك لەتووشبوان نادیارە و تواناكانیشمان بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا سنوردارە، بۆیە ئەگەر خەڵك هاوكاریمان نەكات ناتوانین كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەین".

لێدوانی پارێزگاری دهۆك لەكاتێكدایە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 52 كەس بەهۆی داوەتێكی نانخواردنەوە تووشی كۆرۆنا بوون.




PM:02:38:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت