سۆران عومەر: بڕیاری بەندكردنی خەڵك بۆ شەش ڕۆژ بەئیرادەی ناڕەزایەتیەكان ھەڵوەشێنرایەوە

‌سۆران عومەر


وێستگە نیوز-
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری بەندكردنی خەڵك بۆ شەش ڕۆژ بەئیرادەی ناڕەزایەتیەكان ھەڵوەشێنرایەوە، ئەمە شكستی حوكمڕانێتیەكەتانە كە بەو جۆرە ناواقعیانە بڕیار دەدەن.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "بڕیاری بەندكردنی خەڵك بۆ شەش ڕۆژ بەئیرادەی ناڕەزایەتیەكان ھەڵوەشێنرایەوە، ئەمە شكستی حوكمڕانێتیەكەتانە كە بەو جۆرە ناواقعیانە بڕیار دەدەن، ئێوە شایەنی ئەوەن لەسەر ڕابردوی كارەكانتان لەو دەزگا سیخوڕیەی لێوەی ھاتون سزای توند وەرگرن، نەك پەنجە لەخەڵك ڕاوەشێنن!".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكردووە "ئێوە كە لەسەر چۆكن بەرامبەر بەغدا بۆ موچە! مافی پەنجە ڕاوەشاندنتان نیە لەخەڵكی كوردستان كاتێك داوای ئەوە دەكەن خۆیان بژێنن!، ئێوەی تۆقیو لەناڕەزایەتی خەڵك شایەنی سزای گەلن، نەك حوكمڕانیەكی شكست خواردوی موفلیسكراو!".

سۆران عومەر وتویەتی "چەند ڕۆژێكە ھێزی ڕۆژو پارتی ئازادی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا و فڕۆكەخانەو قەڵا دانراوە بۆ شەق تێھەڵدان لە ناڕەزایەتی شاری ھەولێر! ئەگەر ھاتنە سەرشەقام! كەچی سوپاسیان دەكەن لەكاتێكدا لەژێر ھەڕەشەو سەركوتدا ناڕەزایەتیەكانی ھەولێرتان بێدەنگ كردووە، دڵنیابن بەمجۆرە حوكمڕانیكردن سەرتان دەخوا!".

ناوبراو باسی لەوەكردووە "كوا ٤٠٠ ملیارەكەی بەغدا شەرم ناكەن لەمانگی شەش دا تەنھا موچەی مانگی یەكتان دابەشكردوە؟، نەوت گەشتۆتەوە ٤٠ دۆلار ئەتانەوێ لەسەر موچەبڕین و سزای خەڵك بەردەوام بن؟ گەر خەمی خەڵكتانە موچەی مانگی دوویان پێبدەن!".


PM:02:08:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو