بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویدا و خه‌ڵكی هه‌رێمیش هه‌ستیان پێكرد
وێستگه نیوزـ
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویدا و به‌هۆی به‌هێزیی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستیان پێكرد.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی تاران ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویداوه و ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌ی ساڵح ئابادی پارێزگای ئیلام بووه.
هاوكات دانیشتوانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ستیان به‌و بومه‌له‌رزه‌یه كردوه به‌هۆی نزیكیی سنور له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌پێی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی تاران، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 5.1 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
AM:11:40:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت