وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوزـ

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌منزكانه‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت بڕاوه‌ته‌وه‌ و ده‌وترێت كه‌ بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار، هۆكارێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا بگەنە رێككەوتن.

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق به‌ سایتی روداوی راگه‌یاند: لە هەفتەی داهاتووەوە گفتوگۆكانی هەولێر ‌و بەغدا لەسەر پرسی نەوت‌ و بودجە دەستپێدەكەنەوە و دەشڵێت "پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو وه‌فدی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بكات".
 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق گه‌شبینیی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئەم جارە هەولێر ‌و بەغدا بگەنە رێككەوتن و وتی "چونكە بۆ گەیشتنە رێككەوتن پەرۆشی لەلایەن هەردوولایان دەبینرێت".

راشیگه‌یاند كه‌ بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار هۆكارێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا بگەنە رێككەوتن.
 
پێشتر وه‌فدی هەرێمی كوردستان چەند جارێك سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ بەرپرسان کۆبونەتەوە، هەفتەی رابردوش حكومەتی عیراق 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كرد، ئەوەش بە مەرجی ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان ‌و عیراق لەسەر نەوت ‌و بودجەی كوردستان تەواو بكرێن.


AM:10:48:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو