تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، شەش تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر بە تووندی ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتبوو، لەنێو ئەوانیشدا ئەمڕۆ دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستدا.

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، تا رۆژی 19ی ئایار بۆ ماوەی 13 رۆژ هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمارنەكرا، بەڵام دوای ئەو بەروارە ژمارەیەكی "زۆر" لە هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە بە وتەی دلۆڤان محەممەد، پێویستی بە ئۆكسجینی بەردەوام هەبوو، ئەو وتی "بەشێوەیەكی قورس ڤایرۆسەكەی گرتبوو، گورچیلەكانی لەكاركەوتبوون و لەژێر چاودێریی ورد و ئامێری هەناسەدانی دەستكرددا بوو".




PM:07:25:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو