خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی سلێمانی دژی كه‌ره‌نتینه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە

وێستگه‌ نیوز ـ پشتیوان جەمال

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و كاسبكارانی سلێمانی دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌ده‌ن.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی حوزه‌یرانی 2020، كاسبكاران و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ كردن، له‌ به‌رده‌م قایمقامیه‌تی سلێمانی گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی خۆیان دژی بڕیاره‌كه‌ ده‌ربڕی.

هاوکات رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سبەینێ چوارشەممەوە هەندێ ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکرێت، بۆ ئەوەش پارێزگارەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کراون تا رێنمایی دەربکەن و هەنێ ئاسانکاری بۆ کاسبکاران و هاوڵاتیان بکەن.

شه‌وی 31ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كی شه‌ش تا شه‌شی شه‌ش، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت.


PM:05:24:02/06/2020


















ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو