وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌نروستیی هه‌رێمی كوردستان گیانله‌ده‌ستدانی توشبوێکی دیکەی به ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند كه دانیشوی قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی ده‌شتی هه‌ولێره.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد كه توشبویه‌کی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نویَ COVID19 گیانی له‌ده‌ستداوه و توشبوكه پیاوێكی تەمەن 51 ساڵی دانیشتوی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوەیه.
ئاشكرایكردوه كه توشبوه‌كه هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوه و بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بە توندی و توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 لە 27ی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 743 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌شت كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
AM:09:42:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه