مامۆستایان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

‌ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی شه‌وی رابردوی به‌شێك له‌ كاسبكاران له‌ شارۆچكه‌كانی سنوری سلێمانی راگه‌یاند.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: "داواکارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و بێ باکەد تا ناچاریانکەین بیرێک لەژیان وبژێوی خەڵک بەگشتی و موچەخۆرانی ڕاستەقینە بەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەك هەمیشە  بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندانیك و ناڕازەیەتیەك دەبین کە بۆ گێرانەوەی مافی خوراو شکۆی هاونیشتیمانیان بێت."

له‌ دژی راگه‌یاندنی قەدەغەی هاتوچۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی دەربەندیخان و رانیە و قەڵادزێ گردبوونەوە و له‌ سه‌یدسادقیش به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیییه‌كان لابران و خه‌ڵكی ناڕزایی ئه‌و ناوچه‌ قایل نین به‌وه‌ی بژێویی ژیانیان رابگیرێت.


AM:08:40:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت