به‌پێی نوێترین ده‌رئه‌نجامی توشبوانی كۆرۆنا كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم بڵاویكردوه‌ته‌وه، 16 كه‌سی دیكه له سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، 16 توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان 12 پیاو و چوار ئافرەتن و ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، به‌مجۆره‌ی خواره‌وه:
یەك توشبوو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ
یەك توشبو دانیشتوی قەزای پێنجوین
14 توشبوو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 743 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و حه‌وتیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:11:49:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه