گۆڕستانێكی نه‌جه‌ف شۆك و ترسی بڵاوكرده‌وه
ئاماده‌كاری بۆ ناشتنیان ده‌كرێت.
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له باشووری عێراق، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی سۆشیه‌ڵ میدیا نیگه‌رانن به بینینی ئه‌و وێنانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئه‌و پێگانه‌ی ته‌نیوه، له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه تیمێكی ته‌ندروستی له تاریكایی شه‌ودا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی نوێژی مردوون له‌سه‌ر چه‌ند لاشه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی به خاكیان بسپێرن.
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌ك تابوت له پشتی ئۆتۆمبیلێكی ئامبوڵانسدا كه‌ڵه‌كه كراون له‌كاتێكدا ئاماده‌كاری بۆ ناشتنیان ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌و گۆڕستانه‌ی كه له‌شاری نه‌جه‌ف ته‌رخانكراوه بۆ ناشتنی مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكه‌ی 130 گۆڕ له‌خۆده‌گرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش حكومه‌تی عێراق له بڕیارێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته درێژكرده‌وه.
PM:05:45:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 31660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت