شاندێكی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌و حزبه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌.

عەلی حوسێن، لە بارەی سەردانەکەوه‌ به‌ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: "له‌ سه‌ردانه‌كه‌ماندا پەیامی پیرۆزبایی و برایەتی و تەباییمان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی دایە براده‌رانی مەڵبەندی سێی یه‌كێتی لە هەولێر".

راشیگەیاند، باسی دۆخی ئێستا و هەماهەنگییەکانیان کردووە.

لای خۆیەوە، رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: قۆناغی داهاتوو سەخت دەبێت و دەبێت هەموو پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە و چاکسازیی ئەنجام بدرێت.

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه‌، كه‌له‌ دوای كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌وه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و تا راده‌یه‌كیش نێوانیان گرژی تێكه‌وتووه‌.

لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1975 لە سووریا، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە پارتە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان.


PM:01:55:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت