پێشمه‌رگه‌یه‌ك به فیشه‌ك گیانی له ده‌ستدا
گەنجە پێشمەرگەکە
وێستگه نیوز ـ
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی كڵاشینۆفهوه گیانی له ده‌ستدا.
شهمالِ دێواری حامد، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شەوی رابردوو كاتژمێر 10، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (د، ت، ك) دانیشتووی سۆران گەڕەكی هەندرێن پیشە پێشمه‌رگه بەهۆی بەركەوتنی گوللـەوە بریندارببوو بەچەكی چۆری كلاشنكۆف، لەبەر سەختی برینەكەی دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە كرا لە هەولێر دواجار گیانی لەدەست دا.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئه‌وه‌شی وت: "لە رێگای نەخۆشخانە لە هەولێر پەراوی بۆ رێكخراوەو دادوەری لێ ئاگادار كراوەتەوە لەزانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئەو گەنجە خۆی کوشتووە یان کوژراوە، وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی: "هێشتا دیار نییە کوژراوە یان خۆی کوشتووە، بۆیە لەو رووەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
PM:12:29:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت