لیستی ئەو شوێن و ئۆتۆمبێلانەی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغە هاتوچۆی تەواوەتی راگەیاند و بەپێی بڕیارەکان، عەلوەکان کراوە دەبن و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و راگەیاندنەکان رێگەپێدراو دەبێت.

لیستی ئەو کەس و شوێن و ئۆتۆمبێلانەی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە:

1. رێگا دەدرێت بە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان و ئەو فەرمانگانەی لە ئەرکدان.

2. رێگا دەدرێت بە کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن لەو ماوەیەدا کاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجام بدەن، بەمەرجێک پشتگیری ئەو رۆژەیان پێبێت لەو دەزگایانە کە کاری لێدەکەن.

3. عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگادەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی حوزەیرانەوە تا کاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.

هــ. ر

 


AM:10:21:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 18628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو