قەدەغەی هاتوچۆی ته‌واو بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم راگەیه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه تا كاتژمێری 12ی شه‌وی 2020/6/6 هاتووچۆ له‌نێوان گشت پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و شار و شارۆچه‌كه‌كان راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشی داوه كه له كاتژمێر 6ی سبەینێ دووشەممەوە تا كاتژمێری 12ی شه‌وی 2020/6/6 له‌ناو گشت پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و شار‌و شارۆچكه‌كان هاتووچۆی پیاده و ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشی داوه كه ده‌وامی گشت فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له سبه‌ینێوه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ راده‌گیرێت جگه له وه‌زیره‌كان و ستافی نوسینگه‌كانیان.
AM:12:56:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت