به‌وێنه..روداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنوری قه‌زای سۆرا روداوێكی هاتوچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان رویدا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و 53 سه‌ر مه‌ڕیش مرداربوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند: كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئایاری 2020، رودواێكی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لە ناحیەی قەسرێ لە نزیک گوندی وەڵاش رویداوه.
ئاشكراشیكرد كه له روداوه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلیَكی بارهه‌ڵگر له جۆری مارسیدس ئەکترۆز وەرگەڕاوە کە هەڵگری رانه مەڕ بووە و لەئەنجامی روداوەکەدا سێ کەس برینداربوون کە شوفێر و دوو سەرنشینن و هاوكات 53 سەرمەڕیش مرداربوونەته‌وه.
PM:11:30:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت