دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوری پارێزگای سلێمانی، وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی داوای پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "با پارێزگای سلێمانی باجی كۆرۆنا نه‌دات".
یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك داوایه‌كی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی كرد و ده‌ڵێت:"هاوڵاتیانی خۆشەویست ئێستاش درەنگ نیە، داواتان لێ ئەکەم خود( تاک)پارێزی جێبەجێ بکەن با پارێزگای سلێمانی باجی کۆرۆنا نەدات."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا رایگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشووان، 101 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد كه توشبوه‌كان پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشوون و دوو توشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 توشبوش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
سه‌باره‌ت به شوێنی نیشته‌جێبونی توشبوه‌كانیش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه به‌مجۆره‌یه:
51 دانیشتوی قەزای پێنجوین
42 دانیشتوی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتوی وارماوە
1 دانیشتوی قەزای کەلار
1 دانێشتوی قەزای کفری
1 دانیشتوی قەزای خانەقین
1 دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتوی شاری به‌غدا
بەپێی دوایین ئامار تائێستا 710 کەس لە هەرێمی كوردستاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌ر ئه‌مڕۆش توشبویه‌ك له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ گیانله‌ده‌ستدانی توشبویه‌كی دوێنێش ژماره‌ی مردوان به‌و ڤایرۆسه بۆ 7 كه‌س زیادی كرد.
PM:11:18:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 7812
جار خوێنراوه‌ته‌وه